دانیشتوانی هه‌ولێر
باسکردن له‌م بابه‌ته ئاسان نییه،چونکه ئه‌م شاره به‌پێی ته‌مه‌ند درێژه‌که‌ی چه‌ندین جار گه‌شه‌سه‌ندن و فه‌رامۆشکردنی به خۆوه بینووه، هه‌ر چه‌نده هه‌ولێریه‌که‌م جار له هه‌زاره‌ی سێیه‌م پێش زایینی، و له‌سه‌رده‌می پادشای سۆمه‌ڕی شۆلکی باسی لێوه کراوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌کان یه‌که‌م گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیووه و ته‌نانه‌ت بۆته بنکه‌یه‌کی گرنگی ئایینی ئاشوورییه‌کان و په‌رستگای خواوه‌ند عه‌شتاری تیابووه، دواتر و له‌گه‌ڵ رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری ساڵی 612پ.ز. له سه‌ر ده‌ست مییدیه‌کان.
دووه‌م گه‌شه‌سه‌ندنی شار له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ردین کوڕی زه‌ینه‌دین عه‌لی کومک ناسراو به موزه‌فه‌ره‌دین گۆگ به‌ری(گورگه بۆر) کاتی ساڵی 586 کۆچی / 1190 زایینی ده‌سته‌ڵاتی شار وه‌رده‌گرێت و له‌ماوه‌ی 43 ساڵه‌ی حوکمڕانی ئه‌و زۆر گه‌شه‌سه‌ند و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی نزیکی خسته سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌م ناوچه ناوی بوو هه‌رێمی شاره‌زو ناوچه‌یه‌کی فراوانی نێوان زابی گه‌وره سولیمانی تا ده‌گات داقوقدوای ده‌گرته خۆ که هه‌ولێر پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه بووه به‌ڵام دوایی کۆچکردنی له 630کۆچی 1233 زایینی شاره‌که پشت گوێ خراوه، هه‌ر چه‌نده تا ئێستات نه‌زانراوه له‌م دوو سه‌رده‌مه‌دا چڕی دانیشتوانی له هه‌ولێر چه‌ند بووه، به‌ڵام جگه له‌م دوو سه‌رده‌مه هه‌ولێر، فه‌رامۆشکراوه و به‌رده‌وام هێرش کراوه‌ته‌سه‌ر و به‌ده‌ستی داگیر که‌ران تیکوپێکدراوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌ره‌نگاری و لیژنه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی که سه‌ریان بۆ که‌س شۆڕنه‌کردووه، هه‌ر چه‌نده زۆربیانی و مسیۆنیز و گه‌ریده له چاخی جیاجیا له هه‌ولێره‌وه رۆیشتوون هه‌ر له (مشیمازیخا) که له 550 زاینی سه‌ردانی هه‌ولێر کردووه و تا ده‌گاته کولونیل و ئه‌فسه‌ره‌کانی داگیرکاری بریتانی بۆ عێراق ، و هه‌ریه‌که و به‌دید و مه‌زنده‌ی خۆی باسی له شار و له ڕێژه‌ی دانیشتوانی کردووه، به‌ڵام ده‌توانین مه‌زنده‌که‌ی(مونشی به‌غدادی) که به گه‌شتێک ساڵی 1822 هاتۆته هه‌ولێر به‌سه‌ره ده‌زووی ئه‌م بابه‌ته دانین که دانیشتوانی هه‌ولێر به 5000 ماڵ داناوه (1000) له قه‌ڵا و(4000) له خواره‌وه قه‌ڵا، و ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێژه‌ی هه‌ر ماڵێک به 6 که‌س دانیل ئه‌وا دانیشتوانی شار ئه‌وکات 30.000 که‌س بووه، به‌ڵام به‌هۆی پشت گوێ خستنی شار‌و نه‌خۆشی و داڕمانی بارودۆخی ئابوری ژماره‌که له ساڵی 1837 بۆته 4500 که‌س، که‌چی به‌پێی راپرسییه‌کانی له ساڵی 1847 ژماره‌که وه‌کو خۆی ماوه(5000- 6000) که‌س به‌ڵام دووباره له ساڵی 1892 ژماره‌که که‌مبۆته‌وه بۆ 4254، به‌ڵام له ساڵی 14500 که‌س،(ئه‌مه‌ش به‌پێی ژماره‌ی خانه‌وه‌کانه، که له ساڵی 1919 گه‌یشته 2400خانوو، که چڕی دانیشتوانی عێراق 6 که‌سه بۆ هه‌ر خانووێک، و به‌پێی مه‌زنده‌ی هه‌ندێک توێژه‌ر).
به‌ڵام گه‌ر بێنه سه‌ر یه‌که‌م سه‌ر ژمێری فه‌رمی که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه بۆ ساڵی 1947 ده‌بین که سه‌رژمێری دانیشتوان گه‌یشتۆته 27036 که‌س له‌وانه‌ش(151) بیانی واتا دانیشتوان به‌ڕێژه‌ی 86% له‌سه‌ر دوای ژماره که ساڵی 1919 و به‌ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی 2%، جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌وکات شاری هه‌ولێر له 9 گه‌ره‌ک پێک ده‌هات، که ته‌نیا قه‌ڵات له سێ گه‌ڕه‌کی سه‌رای و ته‌کیه و شوێخانه پێک دێت)، و ئه‌وکات گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌ک بووه، هه‌رچی گه‌ڕه‌کی ته‌عجیلی جوله‌که‌یه و به کۆنترین گه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ تۆ دووی پۆلیس و سه‌رباز.
ئه‌م سه‌رژمێره‌ش ده‌ریده‌خات که زۆربه‌ی دانیشتوانی شار موسڵمانن 23466 که ده‌کاته ڕێژه‌ی 86.8% و به‌ڕێژه‌ی 8.3% فه‌له‌نه که ده‌کاته 2244 که له گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب کۆده‌بنه‌وه و ڕێژه‌ی 4.9% جوله‌که‌نه که له گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل یه‌هود کۆ ده‌بنه‌وه، هه‌رچی که‌مه ئایینه‌کانی تره ئه‌و به‌ڕێژه‌ی زۆر که‌م به‌ڕێزی 5 که‌س و سابئیه(1) که‌س!!!
سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونی دانیشتوان ئه‌و ڕێژه‌ی دانیشتوانی شار 11.3% له ته‌واوی دانیشتوانی لیوا که ده‌گاته(38084 که‌س) پێک ده‌هیت..
دواتر له ساڵی 1957 سه‌ر ژمێریه‌کی تر ئه‌نجامدرا و ئه‌وکات گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل یه‌هود نه‌ماو بووه گه‌ڕه‌کی سه‌عدو ناوه و له‌لایه‌کی تر گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه زیادبوو، و ئه‌وکات هولێر. گه‌شه‌سه‌ندێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و ژماره‌ی دانیشتوان بووه 39913 که‌س که وه‌کو خشته‌ی هاوپێچدا دیاره.
به‌مه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی سه‌ره‌کی شار بریتیه له موسَلمان به ڕێژه‌ی 98.9% و ئه‌مه‌ش به‌ڕِێژه‌ی 12.1% له‌وه‌ی ساڵی 1947 و له‌لایه‌کی تر فه‌له‌کان ژماره‌یان که‌مبۆته‌وه به‌ڕێژه‌ی 7.3% و ته‌نیا ئێستا1% ی خه‌ڵکی شار پێک ده‌هێن که له یه‌ک کۆڵانی گه‌ره‌کی عه‌ره‌ب کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانی تریش به‌ره‌و پارێزگاکانی وه‌کو که‌رکووک و موسڵ و به‌غدا یاخود هه‌نده‌رانی کۆچیان کردووه، هه‌رچی جوله‌که‌یه ئه‌وا له ساڵی 1951 و به زۆری به‌ره‌و ئاره‌زووی مانه‌وه‌یان ده‌کرد، هه‌رچی سائیبه‌و یه‌زیدیه ئه‌و ته‌نیا 3 که‌سی هه‌بوون له شار و ڕێژه‌یان زۆر که‌مبوو.
له‌لایه‌کی تر و به‌پێی ئه‌م سه‌ر ژمێریه ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاری کوردن به ڕێژه‌ی 76.5% و به کۆی (6535)که‌س و دوای ئه‌وایش عه‌ره‌ب دێن به‌ڕێژه‌ی 6.8% به کۆێ(2722)که‌س و دوای ئه‌وانیش کلدو سه‌ریان دێن به ڕێژه‌ی 1.% و به‌کۆێ 47 که‌س و ئه‌وانی تر زمانی تر به‌ر ِێژه‌ی 2.% و به کۆی 72 که‌س.
گه‌ڕ ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاریش و لادیه‌کان بزانین ده‌بینین ئه‌وکات به‌م شێوه‌یه بووه:
دواتر دوای 9 ساڵ سه‌ر ژمێریه‌کی دی روویدا هه‌ر چه‌نده ئه‌م سه‌ر ژمێریه له کاتی شۆرشی ئه‌یلولی بووه به‌ڵام چه‌ندین راستی و زانیاری ده‌خاته به‌ده‌ست، به‌م سیشه ده‌رده‌که‌وێت که ژماره‌ی خه‌ڵکی شار بریتیه له 90320 که‌س واتا رێژه‌که 10% زیاتر کردووه له چاو گه‌شه‌ی سروشتی عێراق که 3.1% ئه‌مه‌ش له ئاکامی شۆرش وکۆچیکردنی خه‌ڵک له‌لای به‌ره‌و شار له ساڵی (1957-1965) به‌سه‌رجه‌می(40132) که‌س بووه، و به‌پێی ئه‌م سه‌رژمێره‌ژماره‌ی خه‌ڵکی شار بۆ لادێیه‌که بریتی بوو له ڕێژه‌ی25.1%) هه‌رچی ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م) ڕێژه‌ی دانیشتوانی شار بریتی بووه له 67.3% و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینیت که زۆربه‌ی خه‌ڵک روویان له شاری هه‌ولیچر کردووه، و شاره‌کانی تری پارێزگا به ڕێژه‌ی 32.7% خه‌ڵکی تیا بووه هه‌ولێر ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی دانیشتوانی گه‌یشته 101779 که‌س که ئه‌م ڕێژه‌یه